به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و 407 هه‌زارو 938 دۆلار هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری راده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرد.
بۆ پاڵپشتیكردن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ،هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری راده‌ستی ئه‌و هێزه عێراقییه‌كان كرد كه له پارێزگای ئه‌نبار كارده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند له چوارچێوه‌ی پاڵپشتی له‌هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق بۆ بنبڕكردنی تیرۆر،هێزه‌كانی هاپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی جۆراوجۆری راده‌ستی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كرد.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.