ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/19 کاتژمێر 9:30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی کوردستان -هەولێر دەکات بە ناونیشانی ( یەکڕیزی و دەستوور ). لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێک پێشکەش دەکات.
کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕێواس فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت .
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا ئێوارەی ئەمڕۆ ، گفتوگۆیەکی تایبەت لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێت سەبارەت بە پرسی یەکڕیزی و دەستوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.