ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاگرێكی كه‌وره له له زه‌وی جوتیارانی كورد له كه‌ركوك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان دۆنم ده‌غڵ و دانی جوتیاران سووتا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێیڕاگه‌یاندین: ئاگرێكی گه‌وره له زه‌وی جوتیارانی كورد له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 87 دۆنم زه‌وی له گه‌نمی جوتیاران سووتا و زه‌ره‌رو زیانی ماددی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
ڕاشیگه‌یاند: ئاگره‌كه له باكوور و باشووری شاره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه دوای سووتانی 87 دۆنم زه‌وی توانییان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.