Erbil 32°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 11:32

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم 47 هاووڵاتی دیکه‌ له‌ هیندستانه‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

ئەو هاووڵاتییانە 14 رۆژ لەژێر چاودێری دەمەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرەنتین دەکرێن
کوردستان TV
100%

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان و بەهەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ 47 هاووڵاتی دیکە کە لە هیند گیریان خواردبوو گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو دواتر بە پاس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

بەهۆی دۆخی خراپی کۆرۆنا لە وڵاتی هیند ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە لە هیند گیریان خواردبوو، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ، ئەمرۆ 47 هاووڵاتی دیکە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو دواتر بە دوو پاس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی روویان لەو وڵاتە کردبوو.

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستاش 68 هاوڵاتی دیکەی هەرێمی کوردستان گەڕێندرانەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، جێگەی باسە دەزگای خێرخوازی بارزانی تێچووی هەردوو کاروانی گەڕانەوەکانی لە بەغداوە بۆ هەولێر لەئەستۆ گرت.

بڕیاریشە ئەو هاووڵاتییانە 14 رۆژ لەژێر چاودێری دەمەزراوەکانی وەزارەتی تەندروستی کەرەنتین بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.