فهرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمى كوردستان له پهیامێكدا ڕایگهیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.
ڕاشیگهیاند: لە کاتێکدا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.
ههروهها ڕاشیگهیاندووه: دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ١٨ی ئایاری ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.