ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18 ی ئایاری 2021 دوو هاوڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان ده‌چنه به‌رده‌م ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی چه‌ند داواكاریه‌ك ودواتر له‌لایه‌ن تیمی پاسه‌وانی ئه‌وێ ڕێگه‌یان پێ نادرێ بچنه ژووره‌وه‌و دواتر یه‌كێك له‌وان له‌به‌رده‌م چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یامنێرێك هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسوتاندن ده‌كات وله‌به‌رچاوی ئه‌وان به‌نزین به‌خۆی داده‌كات و ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات كه‌چی به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌ناڵ و په‌یامنێرانه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی مرۆییه‌وه ڕێگری لێ بكه‌ن وبه‌هانای بچن به‌ڵام ته‌واوی پرۆسه‌ی به‌نزین به‌خۆداكردن و سوتانه‌كه وێنه ده>
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌وه له‌كاتێكدا شكۆی مرۆڤ و پاراستن و دورخستنه‌وه‌ی له مه‌ترسی كوشتن و خۆ سوتان ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی ویژدانیه‌و ده‌كرا له‌جیاتی ڕوماڵ كردن و وێنه گرتن هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌و ڕێگری یان بكردبایه له‌وه‌ی خۆی بسوتێنێ .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: بۆیه ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچون بۆ ڕووداوه‌كه بكه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بوونه له‌و ڕووداوه ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكاته‌وه ناكرێ مرۆڤ وه‌ك كاڵا به‌كاربهێنرێ بۆ خاتری هه‌واڵێكی رۆژنامه‌وانی كه ئه‌و جۆره كاره دووره له‌پیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌وانی.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان 18 ی ئایاری 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.