لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:
لەچوارچێوەی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتدا، مەشق و راهێنانی پێشمەرگە دەست پێدەکاتەوە، لەوبارەیەوە، لیوا عه‌بدوڵڵا كه‌ریم محه‌مه‌د بەرێوەبەری مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەنتەری میدیای پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاند: لە ژێر رۆشنایی پرۆگرامی مەشق و راهێنانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی، دەست پرۆسه‌ی مه‌شق دەکاته‌وه .
راشیدهگهێنێت: به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌ی له بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی داندراوه كاته‌كانی به‌رێوه‌چوونی مه‌شق و راهێنانه‌كان و ئه‌و خولانه‌ی پێویسته به‌سه‌ر لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شكراوه و له‌كاتی خۆیان ئه‌نجامده‌درێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.