ئه‌فیغای ئێدرعی،گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل گرته ڤیدیۆیه‌كی چركه‌ساتی به ئامانج گرتنی پێگه‌كانی حه‌ماسی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له‌ماوه‌ی كاتژمێره‌كانی شه‌وی رابردوودا هێزه‌كانی سوپا چه‌ند باره‌گایه‌كی حه‌ماس- یان له گه‌ڕه‌كی ریمال له رۆژئاوای غه‌ززه كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه تا كاتژمێر 7ی به‌یانی 90 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون و 20 مووشه‌كیان له‌نێو غه‌ززه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و ئه‌وانی دیكه‌ش له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه كه چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون و هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند ئامانجێكی جیاوازیان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی كهتیبهو كۆمه‌ڵگای ئه‌نسار بۆردومانكردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.