Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:20

تەندروستیی عێراق: توانای دۆزینەوەی جۆرە هیندییەکەی پەتای کۆرۆنامان نییە

عێراق
کوردستان TV
100%

دوێنێ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند: كە تا ئێستا ناتوانن لە تاقیگەكانیاندا ئەم پشكنینە ئەنجام بدەن كە جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدۆزێتەوە.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتەكەیان پشكنینی كۆرۆنای بۆ ئەو عێراقییانە كردووە كە لە هیندستان گەڕاونەتەوە و چاوەڕێن سبەی ئەنجامەكان دەربكەوێت.

گوتیشی تا ئێستا ناتوانن جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆزنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕێی تەواوبوونی دامەزراندنی تاقیگەیەكی نوێن كە تایبەتە بە پشكنینی شیكاریی جێنەتیكی ڤایرۆسەكان.

جێی باسە دوێنێ دووەم كاروانی گەشتیارانی عێراق لە هیندستان گەڕانەوە، ئەمەش دوای ئەوەی كە لە یەكەم كاروانی گەشتیارانی عێراقی گەڕاوە لە هیندستاندا، لە كۆی 399  گەشتیار، دەركەوتبوو 82 كەسیان تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنان.

عەبدولئەمیر پێشبینی دەكات ئەم تاقیگە نوێیەی دایدەمەزرێنن لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو بێت، سەرباری ئەوەی لەم ماوەیەدا كارمەندانی تایبەت بە بەكارهێنانی تاقیگەكە ڕادەهێنن.

بەرپرسە تەندروستییەكەی عێراق ئەوەشی گوت كە جارێ نازانن ئاخۆ پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرگەی ئەم جۆرە هیندیەی پەتای كۆرۆنا دەگرێت یان نا، بەڵام دڵنیان لەوەی ئەم پێكوتەیە باشترین ڕێگەچارەی خۆپاراستنە لە پەتاكە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.