Erbil 5°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:24

د.بەشیر حەداد: پێویستە کێشەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێم و فیدراڵ، بە دانوستان چارەسەر بکرێن

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پرۆسەی خوێندنیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
 
ئه‌مرۆ دووشەممە، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری هەولێر سەردانی پ د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق، بریکاری وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەکو بریکاری وەزارەت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانی دا.

لە دیدارێک دا دکتۆر بەشیر حەداد، ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە و پێگەیاندنی نەوەی نوێ کرد و رایگەیاند:"وەزارەتی خوێندنی باڵا لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و ناوچەکە، توانیویەتی بە سیاسەتێکی زۆر باش بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن بدات، بەشێوەیەک کە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان لە خوێندنیان دوا نەکەون".

هەر لە دیدارەکەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە هاتوونەتە بەردەم پرۆسەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و بابەتی داننان بە ژمارەیەک زانکۆی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و داننانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ژمارەیەک زانکۆی حکومەتی فیدراڵی.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر گرنگی و زیاتر کردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵاى هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کردەوە بە ناردنی شاند لەلایەن هەردوولا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە رێگەی گفتووگۆ.
هەمان رۆژ، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد سەردانی پ د.جەوهەر فەتاح سەعید، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینی کرد و پیرۆزبایی لێ کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشی بە رۆڵی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەو قوتابیانە کرد کە لەو زانکۆیە دەردەچن و رایگەیاند کە ئەو قوتابیانە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و بزوێنەری کار و سیاسەتی دوا رۆژی نیشتمانن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.