Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:34

یه‌حیا ره‌سوڵ: له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی هه‌رێمی کوردستان هەماهەنگیی هەیە بۆ پرکردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی

کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزكانی چه‌كداره‌كانی عێراق، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزكانی چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ ئه‌منیه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌ پشت به‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆن له‌و ناوچانه‌ به‌هاوبه‌شی هه‌ردولا ئه‌نجام ده‌درێت.

گوتیشی، كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن بۆ به‌دواداچونی چه‌كدارانی داعش و له‌ناوبردنیان به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی له‌نێوان پاسه‌وانی سنوری هه‌رێم و سوپای عێراق به‌بۆشایی ماونه‌ته‌وه‌.

له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌حیا ره‌سوڵ ئاشكرایكرد، لیژنه‌ی ته‌كنیكی پێكهێنراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ین و خشته‌یه‌كی نوێ دیاری بكه‌ین و له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتن و به‌غدا سه‌ركه‌وتوبوین له‌ گۆڕینی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هێزی شه‌ڕكه‌ره‌وه‌ بۆ هێزی مه‌شقپێكردن.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی سوپای عێراق پێویستی به‌ مه‌شق و راهێنان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و مه‌شقانه‌ ده‌بنه‌ هۆكارێك بۆ به‌هێزكردنی سوپای عێراق.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.