Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:34

به‌ختیار تاڵه‌بانی : پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌وڵی یه‌کڕیزی بده‌ن

کوردستان TV
100%

 

بەختیار تاڵەبانی ـ چاودێری سیاسی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسییه‌وه‌ رایگه‌یاند

پرۆسه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ كابینه‌ی نؤیه‌م ، لایه‌نه‌ براوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌ زۆرینه‌ ده‌یتوانی كابینه‌ پێك بهێنێت به‌ڵام به‌هۆی سازدانی نیشتیمانی له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تی دا . به‌ڵام ره‌وا نییه‌ و ناكرێت لایه‌نێك له‌ ناو حكومه‌ت بێت و له‌ هه‌مان كات دژایه‌تی حكومه‌ت بكه‌یت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان ده‌بێت ئاوێنه‌ی حكومه‌ت بێت ، پێویسته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان بتوانن روو به‌روو كیشه‌و گرفته‌كان ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت ئاگاداری حكومه‌ت بكه‌نه‌وه‌ ‌ ، نه‌ك به‌ خوڵقاندنی كه‌شێكی ئالۆز و شێواندنی راستیه‌كان . هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ دورشم باس له‌ یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن گرنگه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت له‌ لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسی ، لایه‌نێكی ئه‌و پارته‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن سۆزی خه‌ڵك بۆ خۆیان رابكێشن دژ به‌ حكومه‌ت ، وه‌ك پرسی مووچه‌ یان هه‌ر پرسێكی دیكه‌ .

راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ كه‌ پارتی 45 كورسی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ بۆته‌ ناره‌حه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن پارتی ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی بوه‌ستێت ، له‌وانه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی رووداوی تر بین كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ بیوروژێنن . ئه‌و پارته‌و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ هه‌وڵیاندا كه‌ كاری تێكده‌رانه‌ی كه‌ له‌ گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ندێ ناوچه‌ی دیكه‌ روویدا بیگوازنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێرو بادینان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پرسی به‌ناو خۆپیشاندان بقۆزنه‌وه‌ بۆ كاری دیكه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی یه‌كڕیزی بده‌ن ، ئه‌و قۆناغه‌ زۆر پێویستیمان به‌ یه‌ك وته‌ و یه‌ك هه‌ڵوێست هه‌یه‌ ، مه‌ترسی گه‌وره‌مان له‌ پێشه‌ ، بۆیه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر ژیرانه‌ ده‌ستی بۆ هه‌موو لایه‌ك درێژ كردووه‌ و سه‌ردانی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كرد به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ نیشتیمانییه‌ .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.