Erbil 3°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:04

د. عه‌بدولره‌حمان زێباری : ناکرێت راگه‌یاندن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست له‌ کاروباری دادگا وه‌ربدات

کوردستان TV
100%

د.عەبدەلرەحمان زێباری ـ راوێژكارى یاسایى له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ پارتی سیاسییه‌وه‌ رایگه‌یاند : هه‌موو دادوه‌رێك یاساییه‌ ، به‌ڵام هه‌موو یاساییه‌ك دادوه‌ری نیه‌ واتا مه‌رج نیه‌ به‌شدار بێت له‌ دادگاكان .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو كاره‌كان و بنه‌ماكانی ژیان به‌ یاسا رێكخراوه‌ ، كێشه‌كان تایبه‌تمه‌ندی دادگایه‌ ، ئایا ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌ یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی خه‌ڵك هه‌بێت ، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ست له‌كاروباری نیشتیمان وه‌ربدات و سیخوری بۆ وڵاتێكی دیكه‌ بكات سزای له‌ سێداره‌دانه‌.

دكتۆر عه‌بدولره‌حمان زێباری، سه‌باره‌ت به‌ دادگایی كردنی تاوانبارانی بادینان ، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ سۆشیال میدیا ناكرێت باسی لێوه‌ بكرێت . ئه‌و داوه‌رانه‌ كه‌ بڕیار ده‌ده‌ن به‌ نهێنی بڕیار ده‌ده‌ن ،دواتر چۆن تانه‌ له‌و دادوه‌رانه‌ ده‌ده‌ن ؟ بۆ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ دادوه‌ره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن ؟ هه‌ر ئه‌وانه‌ن سه‌ده‌ها دۆسیه‌یان رایی كردووه‌ و یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ . پارته‌ سیاسییه‌كان كاریان سیاسه‌ته‌ نه‌ك دادوه‌ری و ده‌ستتێوه‌ردان له‌ كاری دادگا .

بێ ره‌زامه‌ندی ناكرێت وێنه‌ی دادوه‌ران بڵاو بكرێته‌وه‌ . ده‌كرێت په‌رله‌مان داوای هه‌مواركردنی یاسا و ڕێساكان بكات كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی له‌ سه‌ر بێت . ناكرێت راگه‌یاندن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌ كاروباری دادگا وه‌ربدات و ئه‌و نهێنیانه‌ی دادگا بڵاو بكه‌نه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ . ئه‌وه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌مشێوه‌یه‌یه‌ .

ده‌ستوه‌ردان و سیخوری كردن له‌ سه‌ر دادگا قه‌ده‌غه‌یه‌ ، ناشكرێت رێ به‌ كه‌س بدرێت ئه‌و زانیارییه‌ بزانرێت . پێویسته‌ ئێمه‌ ده‌ستوورێكمان هه‌بێت و هه‌موو پرسه‌كان زیاتر یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.