Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:25

پۆلیسی دهۆک: ژماره‌یه‌ک تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند: بیست و دوو تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دوو رووداوی كوشتن له‌ قه‌زای شێخان ده‌سگیر كراون كه‌ هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌م تاوانه‌ روویدابوو.

وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك مقدم هێمن سلێمان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شه‌وی هه‌ینی پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه‌ له‌ رووداوی شه‌ڕ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ ناحیه‌ی كه‌له‌كچی كه‌ تیایدا له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو كه‌س كوژران.

گوتیشی، رووداوی دووه‌م‌ له‌ گوندی تاك حه‌رب له‌ ناحیه‌ی  زیلكان له‌ قه‌زای شێخان له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌ب روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژراوه‌.

جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م دوو رووداوه‌ بیست و دوو كه‌س ده‌سگیر كراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.