Erbil 33°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:40

بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان: کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە لە بواری ئاو ئەنجام دەدرێن

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شاری دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو تەواو بووە و لە ھەر سێ پارێزگای ھەولێر و سلێمانی وھەڵەبجەش چەند پڕۆژەیەكی دیكە ئەنجام دەدرێن.

ئاری ئەحمەد،  بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە سنووری پارێزگای دھۆك پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو جێبەجێ كراوە، كە پڕۆژەیەكی گەورەیە و ئێستا سەرقاڵین بودجەی كاركردنی بۆ دابین بكەین، كە پڕۆژەكە 2ھەزار و50مەتر سێ جایە و30ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج كرابوو، كە كەوتیشە خزمەتی خەڵك، نزیكەی 180ھەزار كەس سوودی لێ وەردەگرن، كە ئەمەش پڕۆژەیەكی زۆر گرنگە.

ده‌شڵێت: لە ھەولێریش چەند پڕۆژەیەك كاریان تێدا دەكرێت، كە نزیكەی 70%یان تەواو بوون و پڕۆژەكانیش گۆڕینی تۆڕی ئاو و كڕینی كەلوپەلی یەدەگە، هەروەها لە سلێمانی وھەڵەبجەش بڕیارە دوای جەژن دوو پڕۆژە لە بواری ئاو جێبەجێ بكرێن، چونكە بڕیارە دوای جەژن كەلوپەلی پڕۆژەكانیان بەدەست بگات و ئەوانیش دەست بە پڕۆژەكانیان بكەن، كە ئەوەی ھەولێر بە گوژمەی 2ملیۆن و  600ھەزار دۆلار بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاوە و 500ھەزار دۆلاریش بۆ كەرستەی یەدەگە، ئەوەی سلێمانی و ھەڵەبجەش 6ملیۆن و500ھەزار دۆلار بۆ ھەردوو پڕۆژەكە تەرخان كراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.