Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:35

ئومێد خۆشناو: چاره‌سه‌رکردنی پرسی زه‌وییه‌کانی هه‌شتی حه‌سارۆک یه‌کێکه‌ له‌ به‌رنامه‌ گرنگه‌کانی ئێمه‌

ئومێد خۆشناو
کوردستان TV
100%

دوای دانانی بەردی بناغەی بنکەی تەندروستی جۆری (A) لە گەڕەکی کورانی عنکاوەی نوێ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌. 

ئومید خۆشناو سه‌باره‌ت به‌ پرسی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك رایگه‌یاند: چاره‌سه‌ركردنی پرسی زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك یه‌كێكه‌ له‌ به‌رنامه‌ گرنگه‌كانی ئێمه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زیری شاره‌وانی راسپاردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته‌. 

له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌كی بێ مۆڵه‌تیشدا پارێزگاری هه‌ولێر وتی، چەند پلانێکمان داڕشتووە یەکێک لە پلانەکانیش دانانی ئەو بازگانەیە کە بەشەو و رۆژ لەسەر شەقامەکان دادەنرێت لەلایەن هێزی هاوبەش لە پۆلیس و چالاکە مەدەنییەکان و ئاسایش و زێرەڤانی، پلانی دووەم گشتاندنە بۆ تەواوی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کە پرسگەی فەرمانگەکان هەمان مامەڵەی دەرەوەی لەگەڵ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەش پلانی دیکە دواتر لە بازگەکانیش دەستپێدەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.