کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فرێداوەتە ناو رووبارێک و گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: دوێنێ یەکشەممە 9ی ئایاری 2021، کۆڵبەرێک بە ناوی فەرزاد جەباری، تەمەن 30 ساڵان لە کاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو رووباری بنار و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كهبهههنگاوی راگهیاندووه، فەرزاد جەباری، خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەیکە کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سوپاوه بۆ ئەوەیکە دەستبەسەر نەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە ناو رووبارەکە و گیانی لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.