Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:26

به‌گوژمه‌ی زیاتر له‌ 6 ملیار دینار کۆمەڵێک پڕۆژە لە قەزای مەخموور جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

 قایمقامی قەزای مەخموور  رایده‌گه‌ێنێت: بڕیارە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی ھەردوو پارێزگای ھەولێر و نەینەوا بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار دینار کۆمەڵێک پڕۆژە لە چەندین بواری جیاوازی وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی ھەندێک فەرمانگە و چەند سێکتەرێکی دیکە جێبەجێ بکرێت.

 ڕزگار مستەفا قایمقامی قەزای مەخموور رایده‌گه‌ێنێت: پلانی جێبەجێکردنی پڕۆژە بۆ قەزای مەخموور بۆ ئەمساڵ نێردراوە بۆ ھەردوو پارێزگای ھەولێر و نەینەوا، بۆ ئەوەی بوودجە بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە تەرخان بکرێت و پڕۆژەکان لە قەزای مەخموور و دەوروبەری جێبەجێ بکرێت، چونکە مەخموور پێویستی بە پڕۆژە ھەیە و بڕیارە ھەردوو پارێزگا بوودجەی بۆ دابین بکەن و ئێمەش پڕۆژەکانی پێ جێبەجێ بکەین.
 ده‌شڵێت: ئەوەی پارێزگای نەینەوا 5ملیار و600ملیۆن دینارە و ئەوەی پارێزگای ھەولێریش سێ پڕۆژەیە کە بە گوژمەی نزیکە 700ملیۆن دینارە و ئەو پارەیەش کە تەرخان دەکرێت لە چوارچێوەی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە.

قایمقامی قەزای مەخموور ڕاشیده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەکان دابەش کراون بەسەر قەزا و ناحیەکاندا و لە چەند سێکتەری جیاوازدان، وەکوو ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی ھەندێک فەرمانگە و چەند سێکتەری دیکەش.

ڕزگاری مستەفا باسی لەوەش کرد: "ئێستا پڕۆژەکانی ئێمە لە بەشی پلاندانانی پارێزگاکانە و ڕاستە مەخموور بەھۆی شەڕی داعشەوە پێویستی بە پارەی زیاترە بۆ ئاوەدانکردنەوە، بەڵام ئەوەی تەرخان کراوە لە چوارچێوەی بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە، بۆیە ناتوانین داوای زیاتر بکەین."

گوتیشی: "زۆر گوند لە سنووری مەخموور چۆڵ کراون و بەشێکیان لە ٢٠١٤ـوە نەگەڕاونەتەوە، خەڵک پێویستە خۆیان بگەڕێنەوە و ئەوەی لەسەر ئێمەیە، ئەوەیە کە خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکەین، وەکوو ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و قوتابخانە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.