دوای هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورە، ئەمریکا باری لەناکاوی لە واشنتۆنی پایتەخت و 17 ویلایەتی دیکە راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، دوای هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورە کە یەکێک لە گەورەترین هێڵەکانی گواستنەوەی نەوتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای کردە ئامانج، کۆشکی سپی باری لەناکاوی لە واشنتۆنی پایتەخت و 17 ویلایەتی دیکە راگەیاند.
پسپۆڕان پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن بە رێژەی دوو بۆ سێ لهسهد، دهشڵێن، ئەگەر هاتوو کێشەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام بێت کاریگەری خراپتری دەبێت.
هێرشە ئەلیکترۆنییەکە کە چەتەی تاوانکاری ئەلیکترۆنی، رۆژی هەینی ئەنجامیان داوه، هێڵی گواستنەوەی نەوتی كۆلۆنیال پیپلاینی کردووەته ئامانج کە رۆژانە نزیکەی دوو ملیۆن و 500 ههزار بەرمیل دەگوازێتەوە و بەتەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت پچڕاوه.
ئەم رێژە لە گواستنەوەی نەوت 45 لهسهدی هەناردەکردنی کەناراوی رۆژهەڵات لە گازوایل و بەنزین و بەنزینی فڕۆکەکان پێکدێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.