مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك میدیا ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌رده‌می زێڕیندایه.
هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له قازانجی عێراق دابوو.
گوتیشی :پاڵپشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌م و زۆر هه‌وڵم داوه به بێلایه‌نى كار بكه‌م.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كازمی گوتی: كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و له ڕابردووش‌دا كاری زۆمان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
گوتیشی: پێویستمان به متمانه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان
له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گوتی: ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌و بڕگه‌ی 11 باش بوو و به‌م نزیكانه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
گوتیشی: له ئێستادا له قۆناغی كۆتایی دابه‌شكردنی مووچهداین
كازمی گوتیشی: ڕێگه ناده‌ین عێراق ببێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ووڵاتانی دراوسێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مسته‌فا كازمی ڕایگه‌یاند: پێویسته چه‌ك به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.