Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:40

کتێبی خه‌بات به‌رده‌وامه‌ پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات 1959- 2019  بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی (خه‌بات به‌رده‌وامه‌ .. پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات 1959-2019) له‌ نووسینی (دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی) و به‌ 288 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌، كه‌ نه‌خشه‌سازی ناوه‌رۆك و به‌رگی له‌لایه‌ن شكار عه‌فان نه‌قشبه‌ندی كراوه‌ و له‌ بڵاوكراوه‌كانی رۆژنامه‌ی خه‌باته‌، له‌م رۆژانه‌ له‌ چاپ ده‌رچووه‌ و كه‌وته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دڵشاد مسته‌فا نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه‌ وه‌ك له‌ ناونیشانه‌كه‌ی دیاره‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات، باس له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌كات، وه‌ك قۆناغی نهێنی له‌ 1953-1959 و قۆناغی به‌غدا له‌ 1959-1961 و قۆناغی شۆڕشی ئه‌یلوول 1961-1975 و قۆناغی شۆڕشی گوڵان 1976-1991، پاشان تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر قۆناغی دوای راپه‌ڕینی 1991 و قۆناغی دوای 2003".

هه‌روه‌ها  وتی " زۆر بابه‌تی دی باس كراون وه‌ك: خه‌بات و ده‌ستوور، خه‌بات ئافره‌ت، خه‌بات و لایه‌نی هونه‌ری، خه‌بات و چاپخانه‌، خه‌بات و ریفراندۆم، خه‌بات و 16ی ئۆكتۆبه‌ر..... هتد".

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.