دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق روونکردنەوە دەدات لەبارەى ئەنجامدانى گەشتى ئاسمانى لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆ کە بڕیارە لە (12) تاکو (22)ى ئەم مانگە بچێته بواری جێبهجێكردن.
وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە: لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا كە لە 12 تاكو 22ی مانگ دەست پێدەكات، گەشتە ئاسمانیەكان راناگیرێن و گهشته ئاسمانییهكان بهردهوام دهبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووه: لەهەمان كاتدا نوسراویان بۆ فەرماندەی ئۆپهڕاسیۆنەكانی بەغدا كردووە كە رێگە بەو هاووڵاتیانە بدرێت كە دەیانەوێت گەشت بكەن و چاوەڕوانی وەڵامن.
ئەوە لەکاتێکدایە حکومەتى عێراق بڕیاریداوە لە ماوەى نێوان (12) تاکو (22) ئەم مانگە قەدەغەى هاتوچۆى تەواو جێبەجێ بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.