Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 09:26

زێدان: شانازی به‌تیپه‌که‌مه‌وه‌ ده‌که‌م

کوردستان TV
100%


 
 سەبارەت بە یاری نێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ، زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە دوای یاریەكە ڕایگەیاند كە هەوڵی خۆیاندا سەركەوتن بەدەست بێنن، بەڵام چێڵسی بە شایستەییەوە یاریەكەی بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی.
 زێدان گوتیشی، تیپەكەمان گەیشتبووە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ و تەنها یەك هەنگاو لە یاری كۆتایی دووربووین، یاریزانان بە تەواویی بۆ یاریكردن ئامادەبوون، بەڵام توانایەكی باشمان نەبوو لە هێڵی هێرشبەرو دەرفەتی گۆڵ تۆماركردنمان بۆ ڕێك نەكەوت، بە پێچەوانەوە چێڵسی دەرفەتی زۆری بۆ ڕێككەوت و بە ئاستێكی بەرز یاریان كردو گەیشتنە یاری كۆتایی، لەگەڵ ئەوەش شانازی بە تیپەكەمەوە دەكەم، ئێستاش كاتی پشوودانەو دەبێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا، بیر لە یاریەكانی لالیگا بكەینەوە.
 سەبارەت بە ئایندەی خۆشی لەگەڵ یانەی شاهانە زێدان گوتی، لە كۆتایی وەرز نزیك دەكەوینەوەو تەنها چوار یاریمان لە خولی ئیسپانیا ماوە، دوای ئەوەش با بزانین چی ڕوو دەدات، ڕاستە ئێستا خەمبارین بەوەی لە قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ماڵئاواییمان كردووە، بەڵام دڵنیام لە ساڵانی داهاتوو ڕیال مەدرید هەردەم ڕكابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.