Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 10:33

راهێنه‌ری چێڵسی: شانازی بە تیپەکەم ده‌که‌م و بە شایستەییەوە گەیشتینە یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان

کوردستان TV
100%


دوای یاری نێوان چێڵسی و ڕیال مەدرید لە گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ، تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری چێڵسی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند كە شانازی بە تیپەكەی دەكات و بە شایستەییەوە گەیشتنە یاری كۆتایی.
 تۆخێل گوتیشی، لە گێمی یەكەم ئەركی تیپەكەمان قورس بوو، لەبەرئەوەی ڕیال مەدرید زۆربەی كات كۆنتڕۆڵی تۆپی لابوو، بەڵام لە گێمی دووەم هێرشەكانمان زێتر كردو یاریزانانیش بەگوڕوتینەوە دەركەوتن و هێڵی بەرگریمان وەك پێویست ڕێكخستەوە، دەماناتوانی گۆڵی زێتر تۆماربكەین، سەرەنجام دەستكەوتێكی كەم وێنەمان بەدەستهێناو پیرۆزباییەكی گەرم لە تیپەكەمان دەكەم.
 سەبارەت بە یاری كۆتایش، تۆخێل ڕایگەیاند كە هێشتا زووە باس لە یاری كۆتایی بكەن و ڕەنگە تا ئەو كاتە چەند یاریزانێك تووشی پێكان بن و چەند یاریزانێكیش ئاستیان دابەزێت، ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە هیواشی خواست بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوەو بەبێ‌ كەموكوڕی یاری كۆتایی ئەنجامبدەن، گوتیشی، ئێمە گەیشتووینەتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ تا نازناوەكەی ببەینەوە.
 


                                  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.