Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:00

به‌ڤیدیۆ.. مه‌ترسییه‌کانی مووشه‌که‌که‌ی چین بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی زیاد ده‌بێت

کوردستان TV
100%

دوای هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌ چینییه‌كه‌  به‌ره‌و بۆشاییگه‌ری له‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، پسپۆڕانی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری نیشتمانی چین دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌یه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی به‌ سه‌لامه‌تی، پسپۆڕانی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ چاودێری ئه‌و مووشه‌كه‌ چینییه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوی "لۆنگ مارچ 5 بی" له‌ كاتی سووڕانه‌وه‌ی له‌ خولگه‌یه‌كی نزمی ده‌وروبه‌ری زه‌وی.

شایانی باسه‌ مووشه‌كه‌ چینییه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 30 مه‌تر و كێشی 21 تۆن ده‌بێت كه‌شتیی "تیانهی" هه‌ڵگرتبوو و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و مووشه‌كه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی له‌نێوان 8- 10 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نێوان نیوزلاندا و ویلایه‌تی نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا بكه‌وێته‌وه‌ خواره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها پێشبینییه‌، چونكه‌ شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌ی به‌ وردی دیار نییه‌.  

ئا- كامران

ژێده‌ر- ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.