Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 09:29

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ڤیزا به‌ سەرجەم هاووڵاتییانی بیانى ده‌دەین

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند وڵاتەکەی ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی دەدات بۆ پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق.

ئەحمەد سەحاف بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە "ڤیزای ھاتنەژوورەوە بە سەرجەم ھاووڵاتییانی بیانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی دیکە دەدرێت لەکاتی گەیشتنیان بە دەروازە سنوورییەکانی عێراق،لەپێناو پشتیوانیکردنی ئابووری عێراق وھاندانی کرانەوە بەڕووی جیھانەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتیشی"لەگەڵ لایەنی ئیتاڵی لەبارەی پرسی سامانە بلۆککراوەکانی عێراق قسەمان کردووە،و میکانزمی راشکاوانەمان پەیڕەوکرد بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی".

ئەحمەد سەحاف رایشیگەیاند "زۆر بەجددی کار لەسەر بەجێگەیاندنی ئەم بابەتە دەکەین".

لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، ئەحمەد سەحاف گوتی "وەزیری دەرەوە لەگەڵ گەورە کۆمپانیاکانی وبەرھێنانی فەرمی ئیتاڵیا وکۆمپانیاکانی دیکە کۆبووەتەوە بەمەبەستی بانگھێشتکردنیان بۆ کارکردن و وبەرھێنان و پتەوکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان لە عێراقدا".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی سەردانەکەی فوئاد حوسێن بۆ ڤاتیکان  دووپاتیکردەوە"سەردانەکە لە سۆنگەی بەدواداچوونی دەرھاوێشتەکانی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بوو بۆ عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.