به‌غدا زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كرد و به‌شێك له‌م هێزانه له سه‌ربازكه‌ی كه‌یوان جێگیر ده‌كرێن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان تیڤی راگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ چوارشه‌ممه هێزێكی تایبەت کەوا زیاتر لە 150 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکھاتوونە لە بەغداوە ڕەوانەی شاری کەرکووک کراون و بەشێک لەو ھێزە لە شارۆچکەی داقوق جێگیركراون و بەشێکی دیكەش ڕەوانەی سه‌ربازگه‌ی کی وان لە کەرکووک کران، وا بڕیاریشه لە چەند شوێنێکی کەرکووک و ده‌وروبه‌ری جێگیر بکرێن.
ھاتنی ئەم هێزه بۆ ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه، له رۆژانی رابردوو داعش ھێرش و پەلامارە تێرورستەکانی لە کەرکووک زیادی کرد، ھەر چەندە زیاتر لە 20 ھەزار ھێزی ئەمنی لەم شاره بوونی هه‌یه، بەڵام ناتوانن دۆخی ئەمنی کۆنترۆڵ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.