Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:32

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد

کوردستان TV
#7
100%

ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەکات و  پڕۆژە یاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان  و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ، لە لایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕووبەڕووبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .  

ئینجا وەزیری پلاندانان دارا ڕەشید ، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجە کرد تاووتوێ کرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو ، پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لە لایەن یٔەنجومەنی وەزیران بۆ یٔەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان .

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا ، ئەنجومەنی وەزیران  پڕۆژە یاسای ( کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ) پەسەند کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ڕاپۆرتێکی لە سەر ڕەوشی پێکهاتەکان و چالاکییەکانی وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان خستەڕوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.