ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 2021/5/5ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: پێشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق
دووەم: بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی پڕۆژە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ی زایینی.
سێیەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
چوارەم: خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق).
پێنجەم: ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان.
ئهنجومهنی وهزیران 5 پرسی گرنگ تاووتوێ دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.