یەکێتی مامۆستایانی کوردستان یاداشتێکی داواکارییان ئاڕاستەی وەزاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
لهراگهیاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: رۆژی سێشهمه 4- 5 - 2021، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کرد و لە کۆبونەوەیەکدا، جەختیکردەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە داراییەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە دەبێت داواکارییەکانی مامۆستایان جێبەجێبکرێت.
له‌دیداره‌كه‌دا یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سوپاسی وەزیری دارایی و ئابورییان کرد، بۆ ئەو هەوڵانەی کە بۆ رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد رۆڵێکی باشی هەبووە.
لە به‌شێكی دیكه‌ی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە: یەکێتی مامۆستایان یاداشتێکی داواکارییان ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردووە و لای خۆیەوە ئاوات جەناب نوری بەڵێنی پێداون لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵات و بودجەیەی لە بەردەستە خزمەتی چینی مامۆستایان بکات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.