Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:21

ترەمپ: لە کاتی گونجاودا راگەیەندراوێک لەبارەی بریارم لەسەر هەڵبژاردنەکانى 2024 بڵاودەکەمەوە

لە ئێستادا زۆر پڕ جۆشم
کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2024دا، گوتی "لە ئێستادا زۆر پڕ جۆشم. لە کاتی گونجاودا راگەیەندراوێک لەسەر ئەم بابەتە بڵاودەکەمەوە".

دۆناڵد ترەمپ کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 3ی تشرینی دووەمی 2020 سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا و لە 20 کانوونی دووەمی 2021دا کورسی سەرۆکایەتی بۆ جۆ بایدن بەجێھێشت، لە میانی بەشدارییکردنی لە پرۆگرامێکی پێشکەشکاری ئەمریکی کانداس ئۆینز، باسی لە پلانەکانی بۆ ھەڵبژاردنی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد.

ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری، ئایا بیر لە سەرلەنوێ خۆکاندیدکردنەوە بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2024 دەکاتەوە یان نا، گوتی "لە ئێستادا زۆر پڕ جۆشم. لە کاتی گونجاودا راگەیەندراوێک لەسەر ئەم بابەتە بڵاودەکەمەوە. لە ئێستادا ھێشتا زووە، بەڵام لەو بڕوایەدام کە خەڵکی زۆر دڵخۆش دەبن کاتێک ئاگادارییەک بڵاودەکەمەوە".

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ھێشتا ماوەیەکی درێژ بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ماوە و دەستپێکردنی کەمپینی پێشوەختەی ھەڵبژاردن بارگرانییەکی دارایی قورسی دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.