ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە 2021.5.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی میحوەری گوێڕی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.
لەسەردانەکەیدا، کەهەریەک لە کرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی23ی قەرەچووغی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و قارەمانیەتی پێشمەرگە و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی لەشەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئەو سەرکەوتنە مەزنانەی بەدەستیانهێناوە، تەئکید لەزەروورەتی پاراستنی یەكڕیزیی نیشتیمانی و بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان كردەوە، هەروەها سوپاس و ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکان كرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پاراستنی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتییانی.
پاشان لەئێوارەخوانێکدا، لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەنگەری بەرگری لەمیحوەری گوێڕ، بەربانگی ئەمڕۆی کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.