Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:27

پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێک به‌ تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە شەقامی (100) مەتری تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ع.ا.ب) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەک و ئۆتۆمبێلەکەی و کۆمەڵێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.