Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:15

ئاسایشی کۆمه‌ڵگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێکی زۆر مادده‌ی سڕکه‌ردا گرت که‌ له‌ نێو بارێک بلۆکدا شاردرابۆوه‌

کوردستان TV
100%

کومه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021  لە هەبوونی زانیاری پێشوەختە له‌لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كۆمه‌ڵگای حاجی ئۆمه‌ران و لە ڕێكه‌وتی 2/5/2021 لەكاتی داخیل بوونى بارهەلگرێكى عێراقی كە هه‌ڵگری باری بڵوكی بیناسازی بوو بۆ ناو هەرێم و لەكاتی هاتنی بارهه‌ڵگره‌كه‌ و به‌ ئاگاداری و زانیاڕی بەرێوەبەری یٔاسایشی كۆمەلگا یٔەم بارهەلگرە لەلایەن كارمەندانی ئاسایش خرایە ژیر چاودیری توند و له‌ ئه‌نجامی پشكنێن بویان دەركەوت كە بارهه‌ڵگركه‌ بڕێكی زۆری مادده‌ی سڕكه‌ر(بەنج) ی پزیشكی بە شێوه‌ی نهێنی و دوور لە هەموو ڕێكاری تەندروستی تێدا شاردراوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: دواتر بە ئاگاداری بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆمەڵگا و لەسەر ڕاسپاردەی بەرێوەبەری ئاسایشی سۆران تیمێك پیكهێنرا لە نوێنه‌ری کومه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران و ئاسایشی سۆران و ئاسایشی گشتی هه‌ولێر، لە هەلمەتیكى  ئاسایش توانرا 4 تومەتبار لە پاریزگای هەولێر دەستگیربكرێن كە دوویان كوردی ڕوژهەلاتى كوردستان و دوو كەسی دیكەش خەلكی هەولێرن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: وێرای دەست خوشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمەندانی ئاسایشى كۆمەڵگا، لێرەدا هەموو هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە هیزەكانی ئاسایش هه‌موو كات چاوكراوە دەبن لە پیناو بەدیهینانى ئه‌من و ئارامی هاووڵاتیان و گرتنی هەموو تاوانباره‌كان و گەیاندنیان بو بەردەم دادگا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.