دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی و به‌رپرسانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌كه كۆبۆوه .
كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و ره‌وشی ناوخۆی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق تاووتووێكرا .
كه‌مێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری سلێمانی گه‌یشته ده‌باشان له‌گه‌ڵ شاندی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌رێم و هه‌روه‌ها تاووتووێی ره‌وشی ئێستای ناوخۆی كوردستان و ناوچه‌كه و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.