Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 14:26

کوەیت بڕیاریدا ئەوانەی ڤاکسینی دووەمیان لێنەداوە ناتوانن گەشت ئەنجام بدەن

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی کوه‌یت بڕیاریدا که تەنیا ئەوانەی (ڤاکسین)ی دژی پەتای کۆڕۆنا دووەمیان لێدراوە دەتوانن گەشت بکەن ، بەپێچەوانەوە هیچ کەس له هاووڵاتیانی کوێتی بۆی نییه گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات ، ئەم بڕیارەش وەک ئەوەی ئاژانسەکانی هەواڵی میرنیشینی کوه‌ێت بڵاویان کردۆتەوە له 22/5/2021دەچێتە بواری جێ بەجێکردنەوە و له چوارچێوەی دەستووری ئەم میرنیشینەیە که ئاماژە به بڕگەی 12 دەکات که تایبەتە به ڕێوشوێنی گرتنه بەری ڕێنماییە تەندرووستیەکان، بەڵام ئەو کەسانه ناگرێتەوە که تەمەنیان نەگەیشتۆتە ئەوەی (ڤاکسین) نیان لێبدرێت.

هەروەها بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران داوای کردووە ئەو کەسانەی به هۆی کاری کشتووکالی ، خانووبەوە و خاوەن کۆمپانیاکان دەتوانن گەشت بکەن ،بەڵام له سنوورەکانی ووشکانی و دەریایەکان ، لێرەدا پێویستە بەڵگەی تەوایان هەبێت بۆ ئەم مەبەستە .

هەر لەم میانەدا دەسەڵاتداران بڕیاریاندا جگە له هاوڵاتیانی کوه‌ێتی نیشتەجێبووەکان یاخوود ئەوانەی ناسنامەی وڵاتیان نییه، بۆیان نییه بێنه نێو خاکی وڵاتەکەیانەوە ، ئەم بڕیارەش له مئێژووی دەرچوونی تا کاتێکی نادیار پەیڕەو دەکرێت .

شایانی باسه‌  ڕۆژانه بەشێوەیەکی به‌رچاو هاووڵاتیانی کوه‌ێتی بەرەو بنکەکانی ئامادەکراو دەچن بۆ لێدانی (ڤاکسین)ی دژە کۆڕۆنا .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.