له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ سووتاندنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌غدا كه‌سێك ده‌ستگیركرا و راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان كرا.
جاسب حیجامی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ له شاری به‌غدا رایگه‌یاند: كه‌سێك ده‌ستگیركرا كه هه‌وڵی ده‌دا نه‌خۆشخانه‌كه بسووتێنێت و ڕاشیگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیركرا هه‌وڵی ده‌دا ئاگر له كۆگای ناوه‌ندیی ئۆكسجینی هۆڵی شه‌هیدی ده‌رمانساز سوهێر شاكر له نه‌خۆشخانه‌ی دارولسه‌لام به‌ربدات و توانیمان ده‌ستبه‌جێ كۆنترۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ین و تۆمه‌تباره‌كه‌ش راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس بكه‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رخ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه پێویسته پاسه‌وانانی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كان زۆر وریا بن و به‌شه‌و و رۆژ به‌ئاگا و چاوكراوه بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له شاری به‌غدا كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌شتا كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌رووی 100 كه‌سیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.