Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:35

پۆلیسی هەولێر: ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی له‌ ماڵی خەزووری کردبوو ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکیان ده‌ستگیركرد، بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی (دەشتی هەولێر) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (پ.ن.ا) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.

تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکەکەشیدا گیرا، بەپێی ماددە (7)ی توندوتیژیی خێزانی و هەروەها ماددە (431) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.