Erbil 13°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:53

ئه‌و سه‌کۆ مووشه‌کیه‌ی که‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدای کرده‌ ئامانج ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

کوردستان TV
100%

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند: سه‌كۆیه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ دوێنێ شه‌و هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا له‌  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا .

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هاتووه‌، ئه‌و سه‌كۆیه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو مووشه‌كه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ و بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كردووه‌ته‌ ئامانج.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، توانیویانه‌ یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ بكاته‌ ئامانج بپێكن پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌، به‌ وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش سه‌كۆیه‌كه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب له‌ رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

پێشووتر و به‌ پێی نووسراوێكی نهێنی هه‌واڵگری عێراقی، باس له‌وه‌ كراوه‌ له‌ پازده‌ ناوچه‌ی به‌غدا مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بكرێت.

له‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق زیادی كرد.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.