Erbil 13°C شەممە 18 کانوونی دووەم 11:45

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دیدارێكی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هیوایان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و پێشبینییه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سیاسیى داهاتووى وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و جموجووڵه‌كانى، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریدا، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى كارى پێكه‌وه‌یى و نیشتمانیى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان و پاراستنى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتدا، هه‌روه‌ها هیوایان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان بێت له‌ سه‌قامگیرى، خزمه‌تگوزارى و ژیان و داهاتوویه‌كى باشتر.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.