Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 15:23

ڕۆڵى سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمى کوردستان وه‌ک چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان به‌ به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا

کوردستان TV
#7
100%

له‌ دوو دیدارى جیادا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مامۆستا عه‌لى باپیر و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین كۆبووه‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2021/5/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر به‌ یاوه‌ریى به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك، سه‌ردانى هه‌ر یه‌ك له‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان كرد.

له‌ دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان مامۆستا عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دادگه‌ریى كوردستان و مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان و به‌رپرسانى هه‌ردوولا، بارودۆخ و پرۆسه‌ى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان، پرسى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ تاوتوێ كران.

له‌ هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو یه‌كڕیزى و ته‌باییدا كرایه‌وه‌ و ڕۆڵى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چه‌ترى كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ به‌رزى هه‌ڵسه‌نگێنرا.

هه‌مووان هاوڕا بوون كه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ هه‌بوونى چارچێوه‌یه‌كى كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵا‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا دوور له‌ ناكۆكى و جیاوازییه‌ سیاسییه‌كان، ئه‌ركى هه‌مووانه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.