Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:37

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری حكوومه‌تی هره‌ێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی نۆژه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

وه‌زیری ئه‌وقاف رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 3 ى 5 ى 2021،  لە سەردانەکەمان  بۆ سلێمانی و مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، لەلایەن شێخ محه‌مه‌د شێخ سالار سەرپەرشتیاری مزگەوت پێشوازی کراین.
رایگه‌یاندووه‌: مزگەوتی گەورە سومبولی کوردستان و سلێمانیە، بەشێکە لە مێژووی دێرین و شارستانیەتمان، مەڵبەندی ئایین پەروەری و نیشیتمانپەروەری بووە،  مزگەوتی گەورە  لانەیە بۆئەوانەی رووی تێدەکەن بەشێکە لەشانازیەکانی میللەتەکەمان.
د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌شڵێت: لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ نۆژەن دەکرێتەوەو کەم وکورییەکانی چارەسەر دەکرێن.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.