بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئەمنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربونەوەی جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش کە لەماوەی رابردوودا چەند جارێک سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان بەئامانج گرتووه، بڕیاره ئەمڕۆ دووشەممە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فەرماندەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کۆببنەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، کۆبوونەوەکە پەیوەندی هەیە بە دۆخی پێشمەرگە و ئەو جموجۆڵانەی ماوەیەکە داعش ئەنجامی دەدات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق تاوتوێ ده‌كریت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.