Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:52

په‌رله‌مانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی کاره‌با ده‌کات

کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی راگه‌یاندرا.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو 5 ى 5 ى 2021، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و تاووتووێی سێ پێشنیازه‌ یاسا ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: كه‌هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كرێت .

ده‌قی كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (12)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/5/5، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان).
2. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان-عێراق).
3. پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لەهەرێمی كوردستان).
دووەم:خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (لیزا فلك الدین صابر) پەیوەست بە (وزەی خۆر وەك سەرچاوەیەك بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (49) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژەیاسای (وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.