زیاتر له 12 رۆژه رۆژانە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە هیندستان تووشی کۆرۆنا دەبن، بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 20 ملیۆن کەس نزیکدەبیتەوە.
ئهم بهرزبوونهوهی ژمارهی تووشبوان بووته هۆی گرانبوونی نرخی ئۆكسجین و بهشێك لهو دهرمانانهی كه بۆ بهرگری لهش بهكاردێن.
لەپشت پەردەی دیمەنی سامناکی سووتاندنی قوربانیانی کۆرۆنا، بازاڕێکی رەشی گەرموگوڕی بازرگانیکردن بە بوتڵی ئۆکسجین هەیە، پزیشکان دەڵێن، کێشەکە ئەوەیە بەشی زۆری ئەو بوتڵانە ساختەن و وەکو پێویست بەهانای ئەو تووشبووانەوە ناڕۆن کە تووشی هەناسەتەنگی بوون.
نرخی یەک بوتڵی ئۆکسجین لە هیندستان لە 110 دۆلارەوە گەیشتووەتە 1381 دۆلار بەراورد بە رۆژانی بەر لەو هەڵکشانەی کۆرۆنا.
هەروەها یەک دەستە حەبی ریمسیسیڤەر کە دەگوترێت شەڕی کۆرۆنا دەکات، لە 27 دۆلارەوە گەیشتووەتە سەرووی 600 دۆلار.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هیندستان تووشبوونی 368 هەزار و 147 کەسی بە کۆرۆنا راگەیاند، ئێستا ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە 19 ملیۆن و 925 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ژمارەی تەواوی مردووانیش گەیشتووەتە 219 هەزار کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.