Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:30

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی حكوومی كه‌ئاماده‌یی پێشوازییه‌كه‌ بوون، پێشوازی لێكرا.

بریاره‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت  كۆببێته‌وه‌ .

حه‌لبووسی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر ره‌وشی ناوخۆی عێراق و ناوچه‌كه‌ و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم تاووتووێده‌كات.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.