Erbil 21°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:36

وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ رۆما لەگەڵ لویجی دی مایۆ کۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات تاوتوێکراوە، ھەروەھا سەبارەت بە کاراکردنی لیژنەی ھاوبەشی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بە ئامانجی بەدیھێنانی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات گفتوگۆکراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە فوئاد حوسێن سوپاسی پاڵپشتی ئیتاڵیای بۆ عێراق کردووە بە تایبەتیش لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و راشیگەیاندووە کە خواستیان ھەیە کۆمپانیاکانی ئێتاڵیا بۆ کاری وەبەرھێنان لە بوارەکانی وزە و نەوت روو لە عێراق بکەن.

باس لەوەشکراوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بانگھێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ کردووە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا، سەردانی عێراق بکات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی ئێتاڵیا، لویجی دی مایۆ لە میانی کۆبوونەوەکەدا، بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە بەھۆیەوە 110 کەس گیانیان لەدەستدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حکوومەتی عێراق کردووە و راشیگەیاندووە کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانی ئێیتاڵیا لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەن.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لویجی دی مایۆ لە میانی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە کە لە داھاتوودا، سەردانی عێراق دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.