ئه‌مرۆ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ره كه رژێمی پێشووی عێراق له رۆژی پێنجی ئایاری ساڵی 1988 به بۆمبی كیمیایی ئه‌و دوو گونده‌ی بۆردومانكرد و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداری لێكهوتهوه.
كیمیابارانكردنی هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر دوای ئه‌وه هات كه له چواره‌مین قۆناغی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستان، له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان رژێمی به‌عسی رووخاوی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی له گرتن و شوێن بزركردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی كوردی ده‌ستپێكردبوو و هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌یشته ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ و به ئهنفالكردنیش نه‌وه‌ستا و هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ری به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی بۆردومانكرد كه 109 هاووڵاتی شه‌هیدبوون .
له ڕۆژی دواتر ھێرشی زه‌مینی ده‌ستی پیكردوو نزیكه‌ی (264) كه‌سیش ئه‌نفالكران و به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌نفالكراوانی ئه‌و گوندانه‌ش گه‌یشته زیاتر له 540 كه‌س و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوندی گۆپته‌په سوتیندرا و ڕوخێنرا.
جێی باسه كه قۆناغی چواره‌می ئه‌نفال ھه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، ته‌كیه، قه‌ره‌ھه‌نجیر، ئاغجه‌له‌ر، كۆتهل، ته‌قته‌ق، كۆیه، شوان، دیگه‌ڵه، پردی، قوشته‌په، دوكان، خه‌له‌كان و مه‌خمور)ی گرته‌وه، سه‌ره‌تای شاڵاوه‌كه به كیمیابرانكردنی گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر ده‌ستی پیكردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.