ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه له وڵاتی هیندستان گیریان خواردبوو، ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانیی مەدەنی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یەکەم گه‌شتى هێنانه‌وه‌ى هاووڵاتییە گیرخواردووه‌كانی وڵاتەکەی لە هیندستانەوە ئەنجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ هاووڵاتییانمان له هیندستان ئه‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو کە دووشه‌ممه گه‌شتى یه‌كه‌مى گیرخواردووه‌كان لەلایەن هێڵى ئاسمانى عێراقییەوە ئەنجام دەدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چه‌ند گه‌شتێكى دیکە به‌مه‌به‌ستى گەڕاندنەوەی سەرجەم ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه لە هیندستان گیریان خواردووه بۆ عێراق رێکدەخرێت.
له نێو یه‌كه‌م گه‌شتی هێنانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراق، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه كه بڕیاره ئه‌مرۆ بگه‌نه‌وه.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، وەزارەتی گواستەوەی عێراق رایگەیاند: بەهۆی مەترسیی رەوشی کۆرۆنا لە هیندستان و وەک هەنگاوێک بۆ رێگرتن لە گواستەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، بڕیاردراوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ هیندستان رابگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.