بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه: بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 3 ى 5 ى 2021، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێره‌وه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.